پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مورموری و مەهاباد

 

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مورموری بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو شارە و هاووڵاتییەکی دیکەش لە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی مورموری ناوی «حەیدەر مەڵایی»یە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. لەلایەکی دیکەوە «بەهمەن ڕەحیمزادە»، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە پاڵپێوەنراوەکانیان لەبەردەستدا نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *