پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکردنی ٤٥ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ڕابردووی زاینی

بەپێی ئاماری ڕكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لە مانگی ڕابردووی زایینیدا به‌لانیکەم ١١٥ هاووڵاتی لە سەراسەری ئێران دەسبەسەر کراون کە ٤٥ کەسیان کورد بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە مانگی نۆڤامبردا جیا لە ٤٥ هاووڵاتیی کورد، ٢٦ هاووڵاتیی بەلووچ، ١٦ چالاکی ژن، ١٠ هاووڵاتی ئازەری، ٤ شارومه‌ندی بەهایی، ٣ منداڵ و ٢ نه‌وباوه‌ڕی مەسێحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر كراون. به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌، ٦٢ له‌ سه‌دی كۆی گشتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كورد و خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌، ورمێ، كرماشان و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *