پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لەسێدارەدانی 2 بەندکراو لە زیندانەکانی دزفوول و ئەردەبێل

لە ڕۆژانی ڕابروودا، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوەچووە.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی، توحید عەبدۆڵاهی خەڵکی ئەردەبێل و عەلی پەناهی خەڵکی دزفوول، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییانە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم و بەرپرسانی زیندانەکانەوە بڵاو ڕانەگێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *