پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕێگای ئاسنی ئیرانشەهر

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی ڕێگای ئاسنی ئیرانشەهر، دژ بە خراپی ژیان و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران، لە دۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.a

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *