پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن

وتەبێژی هاوپەیمانیی پشتیوانی لە شەرعییەتی یەمەن ڕایگەیاند کە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بە ئامانجی لەناوبردنی سەرچاوەکانی پشتیوانیی سەربازیی حووسییەکان ئەنجام داوە.
بە وتەی ناوبراو، چالاکییە سەربازییەکانی حووسییەکان مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی هاووڵاتییان، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن و ڕێڕەوی نێودەوڵەتیی کەشتیڕانی لە باشووری دەریای سووردا. وتەبێژەکە جەختی کردەوە کە هاوپەیمانی بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی ئەم گرووپە و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی پشتیوانیی شەڕ، لە ئەنجامدانی هەنگاوە سەربازییەکان بەردەوام دەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *