پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی دژبه‌ ئێران

 

شۆرای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراوی سێ وڵاتی به‌ریتانیا، فه‌رانسه و ئاڵمان دژبه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرد.

ئه‌و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیارنامه‌‌ داوا له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات كه‌ وڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بداته‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ چالاكی بازڕه‌سه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ نه‌گرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٠ ئه‌ندامی شۆرای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاژانس ده‌نگی ئه‌رێیان به‌و بڕیارنامه‌یه‌ داوه‌، چین و ڕووسیه‌ ده‌نگی نا و ١٢ وڵات ده‌نگی بێ لایه‌نیان داوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *