پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

برینداربوونی چوار کەس لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی ئێران بۆ سەر پێگەیەکی کوەیت

 

وەزارەتی بەرگریی کوەیت ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی ئێران بۆ سەر پێگەیەکی ستراتیژی لەو وڵاتە، چوار کەس بریندار بوون و زیانی ماددی بە پێگەکە گەیشتووە.
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، هێزە چەکدارەکانی کوەیت ژمارەیەک درۆنی ئێرانییان لە ئاسمانی وڵاتەکەدا بەرپەرچ داوەتەوە، بەڵام کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنەکان لە نزیک پێگەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ئەو چوار کەسە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *