کەژاڵ موبارەکی و جەماڵ ئەحمەدزادە، ژن و مێرد و دوو توێژەری دانیشتووی ورمێ، بە تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا، هێشتا دۆخی یاسایی و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی وتەی پارێزەری ئەم دوو هاووڵاتییە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە بریتین لە «ئەندامبوون لە گرووپی (باغی)»، «ئەنجامدانی کردەوەی ئۆپەراسیۆنی لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی ئیسرائیل یان وڵاتانی نەیار»، و هەروەها «هاوکاریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ بەهێزکردنی ئیسرائیل».
بەردەوامیی دەستبەسەربوون و نادیاریی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری ورمێ


