لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارستانی ئابدانان، دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرانەوە.
شەوی شەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، سرووش گیلانی، هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان، پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. هەروەها شەوی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی دیکەی ناڕازی بە ناوی شایان مەردانی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە. بە دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی تۆمارکراوی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو شارە گەیشتە لانیکەم ١٧ کەس.


