پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەرکردنی ٣٥٠ کرێکاری بەشی ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیی پاشماوەکانی شارەوانیی تاران

 

بەپێی دوایین زانیارییەکان، نزیکەی ٣٥٠ کرێکاری بەشی ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی شارەوانیی تاران، دوای ماوەیەک لە دوورخستنەوە و لێپرسینەوەی زارەکی، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر هەواڵی نادیاریی چارەنووس و لێپرسینەوەی زارەکی لە نزیکەی ٣٠٠ کرێکاری ئۆپەراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە بڵاو کرابووەوە. شایانی باسە ئەو کرێکارانە خاوەنی ٢ تا ١٨ ساڵ ئەزموونی کار بوون و لە ماوەی قەیرانەکەدا بەبێ مووچە و دەرماڵە بەردەوام بوون لە سەر کارەکانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *