89
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، دارستانه‌كانی ئاوایی چۆڕ و نه‌نه‌ی مه‌ریوان له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌سته‌وه سووتێندرا و زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، دارستانه‌كانی ئاوایی چۆڕ و نه‌نه به ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه و ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن. به پێی زانیارییه‌كان، ئاگره‌كه هێشا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و ژینگه‌دۆستان داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
 
			         
			         
			         
                    