41
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی به‌نده‌ر ماهشههر بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس، خوازیاری په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی كارت نه‌وت و بۆنی كرێكاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری بوون.