بەپێی ڕاپۆرتەکان، هۆشیار شەعبانی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزایەکی قورسی بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە لەسەر تۆمەتەکانی «تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «هاوکاری لەگەڵ پارتە دژبەرەکان» سزای ٨ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە. بە وتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هۆکاری سەرەکیی دەستبەسەرکردنی ناوبراو، پشتگیریکردن لە گۆرانییە ڕەسەنە کوردییەکان و بەشداریکردن لە کەمپەینەکانی «نا بۆ لەسێدارەدان» بووە.


