پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كوژران و برینداربوونی ده‌یان قوتابی به‌هۆی هێرشی تیرۆریستی له‌ پاكستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی گوڵان، بۆمبێك به سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ باشووری ڕۆژئاوای پاكستان ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یان قوتابی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌ وته‌ی پۆلیسی پاكستان، هێرشبه‌رێك بۆمبی میغناتیسی به‌ سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان دا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا چوار قوتابی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٣٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *