17
به‌رپرسی كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا كه له به‌شی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌فریقا، ئاسیا و ڕێكخراوی جیهانی كار دا ئیش ده‌كات، له په‌یامێك دا پشتیوانی خۆی له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاند.
ئورتگا فوئنتس، به‌رپرسی كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیسپانیا، له په‌یجی تویتری خۆی دا نووسیویه: دوو ساڵ به سه‌ر قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی له ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێ. ژینا و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران له ژێر ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوت دان وه‌بیر خۆمان دێنینه‌وه. نابێت له بیرمان بچێت كه چالاكێكی كرێكاری له ئێران به ناوی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به بیانووی به‌رگری له مافی ژنان و كرێكاران، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. پێویسته هه‌موومان پشتیوانی لێ بكه‌ین.