67
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی هه‌موو كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه دا هاتووه، ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه له هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ندكراوانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم پیرۆزبایی ده‌كه‌ین. بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی سۆسیالیزم.