20
به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٧ی خزهڵوهری ١٤٠٣، ٤٢ قوتابی له دوو مه‌دره‌سه‌ی كوڕانه‌ی شارستانی كاشمه‌ر به هۆی پێدانی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه دوو مه‌دره‌سه‌یه خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوویان وه‌كوو ناشتا به قوتابیان داوه، به‌ڵام ٤٢ قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به وته‌ی سه‌رۆكی ئامووزش و په‌روه‌رشی كاشمه‌ر، دۆخی ته‌ندرووستی زۆربه‌ی قوتابیان باشه و ته‌نیا سێ قوتابی به‌سته‌ری كراون.