پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی گوندی ڕەزجەرد لەبەردەم بینای پارێزگای قەزوین

 

دانیشتووانی گوندی «ڕەزجەرد»، بەهۆی ناڕەزایەتی بەرامبەر دروستکردنی شارۆچکەیەکی گەشتیاری بە ڕووبەری ٨٠٠ هێکتار لە سنووری گوندەکەیاندا، لەبەردەم بینای پارێزگای قەزوین گرد بوونەوە.
دانیشتووانی گوندەکە هۆشداری دەدەن کە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی وێرانکردنی ژینگەی کوێستانەکان، زیانگەیاندن بە سامانی سروشتی و سەرچاوەکانی ئاو، هەروەها مەترسی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە دروست دەکات. بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوای پاراستنی ژینگە، سامانی ئاو و سنووری کشتوکاڵیی گوندەکەیان کرد. ناڕازییان هەروەها بەرامبەر بەوەی کە وەک «پێشێلکارییەکانی ئیدارەی ئەوقاف و پاڵپشتیی بەرپرسان لێی» ناوزەندیان کرد، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *