ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر (کامیۆن) لە شاری ڕەفسەنجان، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کەمکردنەوەی بەشەسووتەمەنییەکەیان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
شۆفێران ڕایانگەیاندووە کە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی لە لایەک و کەمکردنەوەی پشکی سووتەمەنی لە لایەکی دیکەوە، گوشاری داراییی توندی خستووەتە سەریان و کار و بژێوییانی تووشی قەیرانێکی سەخت کردووە.


