
لە رۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراو لە زیندانی ئێڤین بە ناوەکانی “وەحید قەدیر زادە و پەروین میر ئاسان” پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەیان ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، وەحید قەدیر زادە رێککەوتی 18ی گەلاوێژی ساڵی 1402ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێڤین کرابوو. ناوبراو دواتر لە لایەن لقی 26ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە لە سەرۆکایەتی “ئیمان ئەفشاری” بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات حوکمی 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا کە دواتر حوکمەکەی بۆ دوو ساڵ کەمبووە. هەروەها “پەروین میر ئاسان” رێککەوتی 13ی خەزەڵوەری ساڵی 1401ی هەتاوی لە رەوتی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی عادل ئابادی شیراز کرا. ناوبراو دواتر بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ شاری تاران گواستراوەتەوە و پاشان رەوانەی زیندانی ئێڤێن کرا. ئەو هاووڵاتییە پاشان 17 مانگ ناروونی چارەنووسی لە لایەن هەمان دادگاوە بە تۆمەتی تەبلێغ دژ بە ڕژیم و تێکرادنی ئەمنییەتی وڵات، حوکمی 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.