4

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “پژمان زارع و شەکیلا قاسمی” دوو هاووڵاتیی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیم بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پژمان زارع هاووڵاتیی بەهایی و خەڵکی شاری شیراز، رێککەوتی 24ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەو شارە، رەوانەی زیندانی عادل ئاباد کرا، بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو کەسە لەبەردەستدا نیە. هەروەها شەکیلا قاسمی هاووڵاتیی بەهایی و دانیشتووی کرمان، رێککەوتی 13ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش تێپەراندنی 6 مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.