7

ڕۆژی ڕابردوو، “سپیدە ئەبتەحی” چالاکی سیاسی دانیشتووی شاری تاران، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرا.
ناوبراو رێککەوتی 24ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە کانی رژیمەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و پاش چەند رۆژ رەوانەی زیندانی قرچەکی وەرامین کرا. جێگای ئاماژەیە کە کۆبوونەوەی دادگایی ئەو چالاکە، رۆژی 28ی گەلاوێژ و لە لقی 26ی دادگای ئینقیلابی ڕژیمدا، بە سەرۆکایەتی “ئیمان ئەفشاری” بەرێوەچووە، بەڵام تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی دوسییەی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.