ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د. شێرکۆ کرمانج

Print Friendly, PDF & Email

د. شێرکۆ کرمانج: ئەگەر بە زمانێکی بازاڕیی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە ئەوە دەکرێت بڵێین، بە ….. ناوێری تاوەداتە کورتانیبەڵام ئەگەر شرۆڤەیەکی قووڵی بۆ بکەین ئەوە دەکرێت چەندین ھۆکار دیاری بکەین، لەوانە:

یەکەم، ئێران لە قەیرانێکی قووڵی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی دایەلە ڕووی سیاسییەوە گۆشەگیرکراوە، یەک ھاوڕێی ڕاستەقینەی لەم دنیایە نییە فەنزوێلا و کۆریای باکوور نەبێتئابووری ئێران تەپیوە، ڕێژەی ھەڵاوسان لە ٢٠١٧ دا ١٠٪ بووە، ئێستا لە ٤٠٪ زیاترە، بەمەش حاڵی بەس لە تورکیا باشترەباس لە نرخی تومەن ھەر ناکەم چونکە ھەموو دراوێک لەم دنیایە لە تومەن بەنرخترەسەرەڕای ئەمانە، ئەوەی ئێرانی زۆر شڵەژاندوە ئیختیراقی، چوونەژوورەوەی، سیخوڕەکانی ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆ ناو ھەموو دامودەزگاکانی ئێرانئەوەنییە ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕێگەی داعشەوە لە کرمان تەقینەوە دەکەن؛ ئەوەنییە درۆنەکانی ئێران لەسەر تارماکی فڕۆکەخانەکان دەسوتێنن؛ زاناکانیان بە ڕۆژی ڕووناک دەکوژن؛ ئەفسەر و دەرەجەدارەکانی ئێران لە دیمەشق و بەغداش کون نەماوە خۆیانی تێدا حەشار بدەن.

دووەم، ساڵانێک بوو ئێران پێیوابوو دەوری ئیسرائیلی داوە و لەڕێگەی حیزبوڵا و حەماس تەنگی بە ئیسرائیل ھەڵچنیوە و ئەو دوو ھێزە بوون بە چەکوشی ئامادە، ھەر کاتێک ئێران بیەوێت سەری ئیسرائیل پان دەکەنەوەبەڵام ھیچ شتێک نادروستی ئەم تێگەیشتنەی نەسەلماند بێت ئەوە ئەو گورزەی ئیسرائیل لە ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوو لە حەماسی وەشاند ئەو تێگەیشتنەی نەک ناڕاست نیشاندا بەڵکو ھەڵیوەشاندەوەلەوەش ترسناکتر، ئێران بۆی دەرکەوت کە ئیسرائیل نەک ھەر حەماس دەبەزێنێت بەڵکو بۆ ھەتاھەتایە لە غەزە دەری دەپەڕێنێت و ناشھێڵێت بچێت بۆ زیفەی غەربیلەوەش زیاتر کە ئێرانی نیگەران کردووە، لەناوچوونی حەماس نییە، بەڵکو لێدانی حوسییەکان سڕەھاتنی حیزبوڵایە، ئەوە ئەگەر سڕەی خۆی، ئێران، نەێتتوڕەیی ئێران لەو پەڕو باڵ کردنەدایە.

سێیەم، ئێران ترسی ئەوەی گەیشتۆتێ کە سڕەی دێ، بۆیە لەسەر دوو خەت بە چڕی ئیش دەکات، یەکێکیان دەرپەڕاندنی ئەمریکایە لە باشترین حاڵەت، یان لاوازکردنیەتی لە خراپترین حاڵەتئەوی دیکەیان لاوازکردنی ھەرێم و کوردە، چونکە ئێران پێیوایە ئەمریکا لەوانەیە کەڵک لە پێگەکانی ھەرێم وەربگرێت لە دژی ئێرانھاوکات ئێران پێیوایە ھەرێم و پارتی دەکرێت لە حاڵەتی لێدان و شڵەژانی ئێران دەست لەناو ئێران وەربدەنئەم ترسانە وای لە ئێران کردووە کە ھەوڵی لاواز کردنی ھەرێم بدات، بە ڕادەیەک کە وا لە ھەرێم بکەن لە ئەگەری گفتوگۆکردنی دەرکردنی ئەمریکا لەناو پەرلەمانی عێراق، کورد پشتیوانی لە ھێزە توندڕەو و میلیشیاکانی عێراق بکەن.

چوارەم، ئێران کە نە دەتوانێت نە دەوێرێت ڕاستەوخۆ گورز لە ئیسرائیل بوەشێنێت، ئەوە دێت لە ھەولێر و کورد دەدات گوایە بنکە و بارەگای موسادی ئیسرائیلی لە ھەولێر بە ئامانج کردووەئەمەی ھێندەی بۆ ئیستیھلاکی مەحەلییە بۆ ھیچ شتێکی دیکە نییە، واتە دەیەوێت بە ئێرانییەکان بڵێت ئەوە نییە ئێمەش گورز لە ئیسرائیل دەوەشێنین.

من پێموایە لەم ئانوساتەدا ھەر پاساوێک یان ڕەوایی دان بە لێدانی ھەولێر دەبێت ڕەت بکرێتەوە، وەک چۆن ھەموو بیانو و پاساوێک بۆ لێدانی عەربەت و فڕۆکەخانەی سلێمانی و ژێرخانی ئابووری کۆبانێ و قامشلۆ لەلایەن تورکیە دەبێت ڕەت بکرێتەوە.

ھەندێکدەڵێن،تورکیابۆیەلەڕۆژاڤادەداتچونکەدەستیلەگەڵئەمریکاتێکەڵکردووە،یاندەڵێنبۆیەئێرانلەهەرێمدەداتچونکەبنکەیئەمریکیلەهەولێرهەیەبۆ وەڵامی ئەو تێگەیشتنە، کە من زۆر بێ بنەمای دەبینم، وا چاکە دوو شت ڕوون بکەینەوە.

یەکەم، هۆکار و مەبەستی هەرە سەرەکی لە لێدانی ڕۆژاڤا و هەرێم ئەوەیە کە ئەم دوو ئەزموونە لاواز بکرێن و دواجار لەناو ببرێندووەم، دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ کورد، نە لە باشوور  نە لە ڕۆژاڤا بژاردە نییە بەڵکو ناچارییەهەرێم و ڕۆژاڤا بۆیە بنکەکانی ئەمریکا قەبوڵ دەکەن چونکە ئەگەر نەیکەن و ئەمریکا بڕوات ئەوە تورکیا و ئێران ھەرێم و ئیدارەی خۆسەری دەتولقێننەوە، وەک هێلکەهاوکات ئەوە پاساو هێنانەوەیە بۆ لێدانی هەرێم، نەک پاراستنی.

بۆ شەیر و بڵاوکردنەوەیە

دشێرکۆ کرمانج

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net