ئەگەری داڕمانی ئابووری کۆماری ئیسلامی و پەککەوتنی هەناردەی نەوت

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” سەبارەت بە داڕمانی نزیکی ئابووری “کۆماری ئیسلامی” لە “ئێران” بەهۆی گەمارۆکانی “ئەمریکا” و پەککەوتنی تەواوەتی هەناردەی نەوت هۆشداری داوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەرتی نەوتی “ئێران” وەک شادەماری ئابووری وڵات، بەهۆی گەمارۆکانی “ئەمریکا” تووشی پەککەوتنی تەواوەتی هاتووە و هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاوەستاوە. هاوکات هەڕەشە بەردەوامەکانی “تاران” بۆ داخستنی “گەرووی هورمز” نەبووەتە هۆی پاشەکشەی “واشنگتۆن” و “دۆناڵد ترامپ” سوورە لەسەر ئەوەی مل بۆ مەرجەکانی ئەم ڕژێمە نەدات. هەروەها لە کۆبوونەوە ناوخۆییەکانی سەرکردەکانی “کۆماری ئیسلامی” دان بەوەدا نراوە کە وڵاتەکە تەنیا توانای پێنج مانگ خۆڕاگری هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا “هێزە سەرکوتگەرەکان” ئامادەکارییەکی زۆریان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە “کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی” کە بەهۆی خراپی “دۆخی مەعیشەت” سەرهەڵبدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net