بۆکان؛ ڕاگەیاندن سەبارەت بە مەحکوومکردنی کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی بێ دیفاعی فەلەستین و ئیسرائیل

Print Friendly, PDF & Email

کۆمەڵانی خەڵکی وشیار و ئازادیخواز

هەروەک ئاگادارن، سیاسەتی کۆنەپەرستانە و دژە ئینسانی و پاوانخوازنەی ڕژیمە کۆنەپەرست و جینایەتکار و گروپە بە بەکرێگیراوە داعشی و لایەنگرەکانیان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە بە بیانووی ڕەگەزی و ئایینی و قەومی و هەروەها بە بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجە دزێو و جینایەتکارانە و زێدەخوازییەکانیان، هەر ڕۆژە تاوانێکی نوێ دەخوڵقێنن. ئەو خەڵکە بێتاوان و بێ دیفاعەی کە قوربانیی سیاسەت و شەڕی وەحشیانە و وێرانکەری ئەو جینایەتکارانەن، نەک هەر خوازیار و پاڵپشتی ئەو ڕژیم ستەمکار و گروپە کۆنەپەرست و داعشیانە نین، بەڵکوو لە ڕاستیدا بەدەست بیر و باوەڕی ڕزیو و کۆنەپەرستانەی ئەوانەوە ماندوو و بێزارن. بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی سروشتی ڕژیمە دیکتاتۆرەکان و کردەوە جینایەتاتکارانەکانیان و لەبەردەستدابوونی هێز و دەسەڵات و ئامرازەکانی شەڕ و هەروەها بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەسەڵاتداران و پارێزەرانی نیزامی سەرمایەداریی بۆ خوڵقاندنی جینایەت بە پەنابردنەبەر هێزی چەک، کوشتن، لە سێدارەدان، ئەشکەنجەدان، زیندان، ژەهراوی کردنی بە ئانقەستی جەستە یان خوراکی مرۆڤە ئازادیخواز و مافخوازەکان و ڕفاندن و بێسەروشوێن کردنیان، زیاتر درێژە بە دەسەڵاتی ڕەشی خۆیان دەدەن و کۆمەڵگایان ئەسیری دەستی دەسەڵات و سیاسەت و باوەڕە دژە ئینسانییەکانی خۆیان کردووە.

بە تێپەڕبوونی چەند ڕژێک بەسەر هێرشی جینایەتکارانە و موشک‌بارانی گرووپی بەکرێگیراوی داعشیی حەماس لە ڕێگای ئاسمان و زەویەوە بۆ سەر خەڵکی بێ دیفاعی ئیسرائیل و کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیل، لەوانە منداڵان، بەساڵاچووان و ژنان و پیاوان و هەروەها بەدیلگرتن و بێڕێزی پێکردن و دەستدرێژی سێکسی و سەربڕینیان و هتد… لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیان بە کارنامەی جینایەتەکانی خۆیان زیاد کرد. دوابەدوای ئەم هێرشە جینایەتکارانەیە، دەوڵەتی جینایەتکار و ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل، لە دژکردەوەیەکی تۆڵەئەستێنانە دا، هێرشێکی بەرینی ئاسمانی بۆسەر شوێنە گشتیەکانی وەک نەخۆشخانە، قوتابخانە، کەمپی پەنابەران، و گیان و ماڵی خەڵکی غەززە دەستپێکرد و بە ڕشتنی خوێنی منداڵان و خەڵکی بێتاوانی غەززە و هەروەها بڕینی ئاو و کارەبا و خۆراک و وێرانکردنی ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان، خەڵکی غەززەی لەگەڵ قەیران و کارەساتێکی مرۆیی بەرەوڕوو کردووەتەوە و سێبەری نەگریسی شەڕێکی وێرانکەر و هەمەلایەنەی بەسەر ناوچەکەدا زاڵکردووە.

دەرئەنجام و کاریگەرییەکانی ئەم جینایەتانە بە هۆی ناکۆکی ئایینی و بیروباوەڕی پووچ و دواکەوتووانە و فریوکارانە و هەروەها سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا بە بێ چارەسەر ماوەتەوە و هەر ساتێک تاوانێکی نوێی لێ دەکەوێتەوە و باجی قورسی ئەم شەڕ و سیاسەتە ماڵوێرانکەرەش دەبێ خەڵکی بێ دیفاع و زەحمەتکێشی فەلەستین و ئیسرائیل بیدەن.

تاکە ڕێگای دەربازبوون لەم کێشە مێژووییە، بریتییە لە پێکهێنانی یەکڕیزی و هاوخەباتی لە نێوان کۆمەڵانی خەڵکی ستەملێکراو و زەحمەتکێشی فەلەستین و ئیسرائیل و هەروەها خۆ ڕزگارکردن لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی مەزهەبی و ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل و گروپە کۆنەپەرست و ڕژیمەکانی پشتیوانیان، دامەزراندنی حکوومەتێکی خەڵکی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە پەنای یەکتردا.

ئێمە، کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوانی سیاسی، کرێکاری، مامۆستایان، موعه‌لیمان، دوکتۆر و پەرستاران، بازرگان و سنفە جۆراوجۆرەکان، جووتیاران و خەڵکی بۆکان بە گشتی، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم شەڕە، خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرا و بێ شەرت و مەرجی ئەم کوشتار و جینایەتە سەدە ناوەڕاستییە و دوور خستنەوە لە دەسەڵات و لێپێچینەوە لە بڕیاردەران و بەڕێوەبەرانی هەردوو لایەنی ئەم جینایەتەین لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا.

نا بۆ شەڕ، نا بۆ لەسێدارەدان، نا بۆ زیندانی سیاسی، نا بۆ هەڵاواردن

بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم

بڕووخێت نیزامی سەرمایەداری

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی

٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٢ / ١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net