ڕژیمی ئیسلامی لەوپەڕی داماویدا، نیگەرانە لە تەقینەوەی توڕەیی جەماوەر

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

Print Friendly, PDF & Email

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ڕژیمی ئیسلامی لەوپەڕی داماویدا، نیگەرانە لە تەقینەوەی توڕەیی جەماوەر

یەکەم: حکوومەتی ئیسلامی لەو کەشوهەوایەدا کە بەهۆی شەڕی غەززەوە دروست بووە، بە شوێن دوو ئامانجەوەیە. لە لایەکەوە هەوڵ دەدات لەم فەزایە بۆ بەرجەستەکردنەوەی ڕۆڵی خۆی و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کەڵک وەربگرێت و لە لایەکی دیکەشەوە دەیهەوێت بەناوی دیفاع لە خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین یەکگرتوویی هێز و بەدەنەی پشتیوانیی خۆی بپارێزێت و سەرکوتی بزووتنەوەی جەماوەریش بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بەڕێوە ببات. لەپێوەندلەگەڵبابەتییەکەمدا،حزووریکەشتییەجەنگییەکانیئەمریکالەکەنداویفارسودەریایناوەڕاستوهۆشدارییئاشکرایدەوڵەتیئەمریکابەحکوومەتیئیسلامی،ڕژیمیناچار

بە پاشەکشە کردووە و تێیگەیاندووە کە تەبلیغات و پڕوپاگەندەی شەڕانگێزانە دەتوانێت گران تەواو ببێت بۆی. بەڵام سەبارەت بە پرسی دووهەم، بە ئاشکرابوونی ئاستی تاوانکاریی پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە و کوشتاری خەڵکی سڤیل لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە، دەسەڵاتی ئیسلامی لە نێو لایەنگرەکانیدا خۆی بە بەرحەق نیشان دەدات و چاو لە بزووتنەوەی جەماوەریی سوور دەکاتەوە.

دووەم – ئەگەر حکوومەتی ئیسلامی لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا سەره‌ڕای هەراوهوریا تەبلیغاتییەکەی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی گوشارەکان سیاسەتی مودارا و دان بەخۆداگرتنی ڕەچاوکردووە، لە ئاست جەماوەردا سیاسەتی ئاشکرای “مستی ئاسنین” و “تۆڵەی سەخت“ی گرتۆتەبەر. گوشاری قورس بۆسەر ئەو ژنانەی کە ملکەچی حیجابی ئیجباری نابن، وەک قەتڵی بە ئانقەستی دەوڵەتیی ئارمیتا گراوەند و گوشار خستنەسەر بنەماڵەکەی و ڕێگریکردن لە بەڕێوەبردنی ئازادانەی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی و بانگهێشتکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژانەی چالاکانی مەدەنی، دەرکردن و گرتن و سزای قورس بۆ هەڵسووڕاوانی سنفی مامۆستایان، دەرکردن، بانگهێشتکردن، هەڵپەساردن، بێبەشکردن لە بەشەناوخۆییەکان و دەستگیرکردنی هەڵسووڕاوانی دانشجویی، شەپۆلی بەربڵاوی دەستگیرکردن لە زاهیدان و شارەکانی دیکەی بەلوچستان، دەسبەسەرکردنی ڕۆژانەی چالاکانی مەدەنی لە کوردستان، پەرەسەندنی گوشارەکان بۆسەر ناودارانی بوارەکانی فەرهەنگی، هونەر و وەرزش، کە قەتڵی جینایەتکارانەی داریووش مێهرجوویی و وەحیدە محەممەدیفەر لەو پێوەندییەدا ئەنجامدرا، سزای قورس بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە باوەڕیان بە شەرافەتی قەڵەم هەیە، تووندتر کردنەوەی فشاری فاشیستی لەسەر زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان بە دیاریکردنی کەفالەتی قورس، ڕێگریکردن لە ناردنیان بۆ نەخۆشخانە، هێرشی شەوانە بۆسەر ماڵی زیندانییە سیاسییە ئازادکراوەکان، ناچارکردنیان بە جێهێشتنی زێدی خۆیان و قبوڵکردنی دەربەدەری بە هەڕەشەی کوشتنیان لە ئەگەری مانەوەیان لە وڵاتدا و هەڕەشەکردن لە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی دەستگیرکراوان و دۆست و ناسیاوەکانیان، لە زومرەی ئەو ڕێوشوێنانەن کە حکوومەتی ئیسلامی بەمەبەستی پێشگرتن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان گرتوویەتەبەر. سیاسەتی “تۆڵەسەندنەوەی سەخت” لە خەڵک، یەکێکە لە ڕێکارەکانی سەرکوتی حکومەتێکی فاشیستی سەرلێشێواو. حکومەتی ئیسلامی تەنانەت بەم ئاستەش لە سەرکوتکردن ڕازی نییە و دەوڵەتی ڕەئیسی بڕیاری داوە ٥٠٠ هەزار هێزی نوێ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی فەزای مەجازی ڕابهێنێت. تەیارکردنی ئەو هەموو هێزە، نیشانەی ترسی ڕێژیمە لە چۆنییەتی بەکارهێنانی فەزای مەجازی لەلایەن خەڵکەوە.

سێیەم – هۆکاری پەرەسەندنی سەرکوت و توندوتیژییەکانی ڕژیمی ئیسلامی، دەگەڕێتەوە بۆ بێتوانایی حکوومەت لە بەڕێوەبردنی وڵات و دابینکردنی پێداویستییە ئاساییەکانی بژێوی خەڵک. دەوڵەتی ڕاسپێردراوی خامنەیی بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەئیسی دەریخستووە کە لە هیچ بوارێکدا توانایی و زانست و ئەزمون و لێهاتوویی ئەوەیان نییە کە بڕیاری گەورە بدەن. ئەم دەوڵەتە بەدرێژایی ٤٤ ساڵ دەسەڵاتی ڕەشی ئیسلامی، ڕۆژ بەڕۆژ دۆخی ئابووری وڵاتی هەرچی زیاتر بەرەو مایەپووچبوون بردووە. ئەم دۆخە بە جۆرێکە کە تەنیا ٤٠٪ی کارگەکانی مۆڵەتپێدراو چالاکی ئابوورییان هەیە کە تەنانەت ئەوانەش بەگوێرەی تواناییەکانیان کار ناکەن. ئەمەش بێکاری بەردەوام و درێژخایەنی لە چوارچێوەی دۆخی خراپی ئابووریدا جێگیر کردووە و ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی بێکاران زیاتر دەکات. بێتوانایی حکوومەت لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی خەڵک و کەڵک وەرگرتن لە هێزی کارامە و لێهاتوو بووەتە هۆی ئەوەی کە شەپۆلی کۆچکردن پەرەبستێنێت. ئەمەش بەهۆی ئاسانکاری پێدانی ویزا لە لایەن ئەمریکا و ئاڵمان و وڵاتەکانی دیکەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. بەپێی ئامارە فەرمییەکان مانگانە، ١٥٠ پەرستاری خاوەن ئەزموون بەمەبەستی کارکردن لە وڵاتانی دیکە، ئێران بەجێدەهێڵن. نەک تەنیا پەرستاران، بەڵکوو پسپۆڕ و پزیشکەکانیش حازر نین لە ئێراندا بمێننەوە. لەمڕووەوە سیستەمی تەندروستی وڵات ڕووبەڕووی داڕمانێکی مەترسیدار بووەتەوە. لە بواری نیشتەجێبوونیشدا دۆخەکە زۆر جێگەی نیگەرانییە. ئیدیعای دروستکردنی ساڵانە یەک ملیۆن خانوو لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی یەوە، تەنیا لە ئاستی بەڵێنیدا ماوەتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونی بێ مۆڵەت گەلێک پەرەی سەندووە. بەرزبوونەوەی کرێی خانوو، خەڵکێکی زۆری بێ ماڵ و حاڵ کردووە و شەپۆلی کۆچکردنی لە شارە گەورەکانەوە بەرەو شارۆچکەکان و لە شارۆچکەکانیشەوە بەرەو گوندەکان زیاتر کردووە. کەمبوونی مامۆستاش هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەرکردنی مامۆستایانی بەدەروەست، بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە خوێندکاران بێ مامۆستا بمێننەوە. باس لە کەمبوونی ٣٠٠ هەزار مامۆستا دەکرێت لەمساڵی خوێندندا. پەرەسەندنی شەپۆلی هەڵاوسان و بە تایبەتی بەرزبوونەوەی سەرسوڕهێنەری نرخی هەموو جۆرەکانی خۆراک، کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سفرەی ئێرانییەکان داناوە کە تەنانەت تەندروستی بەکۆمەڵی خەڵکی ئەم وڵاتەی خستۆتە مەترسییەوە. لە یەک وشەدا، دام و دەزگای بەڕێوەبەرایەتی وڵات تەنانەت توانایی دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتەی نییە و چەرخی ئابووری دەوڵەت بەتەواوی لە قوڕ چەقیوە.

چوارەم– سەرەڕای پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوتگەرانە و فاشیستی “تۆڵەسەندنەوەی سەخت” لە خەڵک، شەپۆلی ناڕەزایەتی جەماوەری هەروا بەردەوامە. ڕق و توڕەیی جەماوەر سەبارەت جینایەتی کوشتنی ئارمیتا گراوەند و داریووش مێهرجوویی و وەحیدە محەممەدیفەر ئەوەندە پەرەی سەندووە کە حکوومەت پەنا دەباتەبەر سیناریۆسازی درۆ و بێبنەما. شاردنەوەی دۆخی ئارمیتا گراوەند لە لایەن دام و دەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە، ڕێک بەخاتری ترس لە کاردانەوەی بەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ناڕازی لەدژی حکوومەت بوو. ترسی تەقینەوەی توڕەیی و بێزاری خەڵک، دەسەڵاتی تووشی شپرزەیی و سەرلێشێواوی کردووە. ناڕەزایەتی هەفتانە و بەردەوامی خانەنشینان لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە و هەروەها بەرزکردنەوەی کۆمەڵێک دروشمی دەقیق و ڕوون، نیشانەی ئاستی وشیاری ئەم هێزە بەرین و خاوەن ئەزموونەی بزووتنەوەی کرێکارییە. هاوکات لەگەڵ خانەنشینان شاهیدی ناڕەزایەتی داواکاریی کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی تر لەوانە پیشەسازی نەوت و گازیشین. بەرخۆدانی ژنان و کچانی لاو لەپێناو جێگیرکردنی جل و بەرگی ئیختیاری بە جۆرێکە کە بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی ماڵپەڕی “تۆڕی ڕۆژهەڵات” لەناوەوەی وڵات، لە ماوەی یەک مانگدا واتە لە ٣٠ی ڕەزبەرەوە تا ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لایەنگرانی جلوبەرگی ئیختیاری ٨٤%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە و تەنیا 16%ی بەشداربووان لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە دەتوانرێت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای حیجاب، مافی جل و بەرگی ئیختیاری لە خەڵک زەوت بکرێت. جگە لە ناڕەزایەتی و خۆڕاگریی مەدەنی لە بواری حیجابی ناچارییدا، ناڕەزایەتیی هەفتانەی خەڵکی شارەکانی بەلوچستان سەرەڕای پەرەسەندنی سەرکوت و توندوتیژی، بەیانگەری پتانسێلی بەرزی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لەو وڵاتەدایە. بەیاننامەی ناڕەزایی شۆڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی مامۆستایان، سەندیکا کرێکارییەکان، کانوونی نووسەرانی ئێران، گرووپەکانی خانەنشینکراوان، ڕێکخراوە سینەماییەکان و ناڕەزایەتیی ناودارانی بواری هونەر، سەرجەمیان گوزارشت لە سایکۆلۆژیای ناڕەزایەتی کۆمەڵگایەکی زیندوو دەکەن کە چیتر ئومێدیان بەم حکوومەتە گەندەڵ و جینایەتکارە نییە و کەڵکەڵەی ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی ئەو دەسەڵاتەیان لەسەردایە.

پێنجەم – ئاشکرایە کە ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی حکوومەتی ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک پێداویستی بەردەوام، جەماوەری و بەهێزتر لەوەی کە تا ئێستا شاهیدی بووین، دەخوازێت. بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی، هێشتا نەیتوانیوە بەڕادەی پێویست ڕیزەکانی خۆی هەماهەنگ و ڕێکخراو بکات. لە وەها بارودۆخێکدا، دۆزینەوەی ئەو ئاڵقەیەی کە بتوانێت بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی–داواکاریی لەگەڵ بزووتنەوە بەرینە کۆمەڵایەتییەکانی تر، لەوانە ژنان و نەتەوە ستەملێکراوەکان و هەروەها ژینگە پارێزان لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری هەماهەنگ بکات و ئیمکاناتی بەشە جۆراوجۆرەکان لە یەک ئاراستەدا بهێنێتە مەیدان، گرنگییەکی تایبەتی هەیە. ئەو دروشمە سەرەکییەی کە دەتوانێت بزووتنەوە داواکارییەکان لەگەڵ جەماوەری کوچە و بازاڕ و گەڕەک و خانەنشینەکان بەیەکەوە گرێبدات و هاوتەریب بکات، بریتییە لە دروشمی “دابینکردنی کۆمەڵایەتی گشتگیر و هەمەلایەنە” کە پێداویستییەکانی تەندروستی و پەروەردە و بیمەی نیشتەجێبوون و بێکاری و هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت. ئاشکرایە کە وڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک ئێران ئەگەر دەست لە هزینەی سەرکێشییە سیاسی و نیزامییەکانی هەڵبگرێت، دەبێ بتوانێت ئەو جۆرە خەرجیانە دابین بکات. لەمڕووەوە جەختکردنەوە لەسەر دروشمی دابینکردنی کۆمەڵایەتی گشتگیر و هەمەلایەنە دەتوانێت کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش لە هەموو بەشە جۆراوجۆرەکاندا بەرەو لێک نزیکبوونەوە و حەرەکەتێکی یەکگرتووانە هانبدات و توانایی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو هێنانە مەیدانی خەباتێکی مەدەنی و جەماوەری ڕابکێشێت و شەڕێکی ئامانجدار و درێژخایەن بە قازانجی خەڵک ئاراستە بکات.

شەشەم – ئەرکی هێزە چەپەکانە کە لەسەر بنەمای دروشمەکانی ئێستای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بۆ پێکهێنانی بەدیلێکی سۆسیالیستی، لەسەر دیفاع و بەرگری لێبڕاوانە لە چین و توێژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا و هەروەها لەسەر پێویستی بەرگریکردن لە ئازادی سیاسی بێ شەرت و مەرج و دیێموکراسی لە خوارەوە بەمەبەستی ئاراستەکردنی کۆمەڵگا، لەسەر سکۆلاریزم و پێویستی جیایی دین لە دەوڵەت، لەسەر مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووس خۆیان و مافی یەکسانی شارۆمەندی بۆ سەرجەم دانیشتوانی وڵات بەبی لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، نەتەوە، فەرهەنگ و مەزهەب، پێداگری بکەن.

بڕوخێت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتووبێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ / ٢٩ی ئوکتۆبری ٢٠٢٣
Email
WhatsApp
Telegram

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net