پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بێبەشکرانی بەندکراوانی ژنی ڕاگیراو لە زیندانی قەرچەکی وەرامین لە سەرەتاییترین مافەکانیان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ژنانی بەندکراو لە بەندی ٨ی زیندانی قەرچەکی وەرامین، بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە سنووردار کراونەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو زیندانیانە، لە مافی هاتوچۆ بۆ هۆڵی وەرزش و حەوشی زیندانەوە و هەروەها درووست کردنی خواردن بە تەواوی بێبەش کراون و ئەمەش گوشارێکی زۆری دەروونی خستووەتە سەر بەندکراوان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی و ئەمنیەتی ڕەوانەی ئەو بەندە کردووە کە وڵامدەرەوەی ئەو ژمارە لە هاووڵاتیان نییە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاوی زیندانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *