10

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مۆرتەزا پەروین” چالاکی تورک و بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، لە مافی دەرمان بێبەشکراوە.
ناوبراو سەرەڕای نەخوشییەکی زۆر کە تووشی بووە، بەرپرسانی ئەو زیندانە هێشتا ڕێگەیان نەداوە کە ناوبراو بۆ نەخوشخانە بگوازرێتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە تووشی چەندین نەخوشی سەخت بووە و بە پەلە پێویستی بە دەرمانە. هەروەها سەرەڕای قەبووڵ کردنی هەموو تێچووەکانی دەرمان لە لایەن مۆرتەزا پەروینەوە، بەرپرسانی زیندان ڕێگەیان بەو هاووڵاتییە نەداوە.