بێبەشکرانی ٩ بەندکراوی سیاسیی ژن لە زیندانی ئێڤین لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە زیندانی ئێڤین، دەستڕاگەیشتنی ٩ بەندکراوی سیاسیی ژن بە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بۆ ماوەی یەک مانگ ڕاگیراوە.

لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەزبەرەوە، کارتی تەلەفۆنی تارە داوودی، غەزەل مەرزبان، گوڵرۆخ ئیرایی، مینوو ڕوزەدار، نەسیم غوڵامی سیمیاری، کیمیا داوودی، سەکینە پەروانە، فاتمە پەناهڕەزایی و بێتا عەلی هەمەتی ناچاڵاک کراوە. بەرپرسانی زیندان ئەم هەنگاوەیان بە درێژەی قەدەغەکردنی سەردانەکان پەیوەست کردووە کە لە پێنجی ڕەزبەرەوە دەستی پێ کردووە. ئەم سنووردارییە بە شێوەی فەرمی بە بەندکراوان ڕانەگەیەندراوە و تەنیا لە ڕێگەی تێبینییەکی دەستنووس لە بەشی ژناندا ئاگادارییان پێ گەیشتووە. شایانی باسە کە لە هەفتەکانی پێشوودا، لانیکەم ٢٣ ژنی بەندکراو بۆ ماوەی جیاواز لە سەردانی بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net