7

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ١٢ خوێندکار لە زانکۆوەکانی بیرجەند و زانست و پیشەسازی تاران لە لایەن کۆمیتەی ئینزیباتییەوە لە مافی خوێندن بێبەش کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ٤ خوێندکار لە زانکۆی زانست و پیشەسازی و ٨ خوێندکار لە زانکۆی بیرجەند بە حوکمی کۆمیتەی ئینزیباتی زانکۆەکان بۆ ماوەی چەند وەرز لە خویندن قەدەغە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامەی ئەو خوێندکارانە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.