10

٢٨ی پوشەەڕ و ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، ٣ هاووڵایەتیی لە شارەکانی تاران و جوانڕۆ دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە و هێشتا چارەنووسی ئەم ٣ هاووڵایەتییە نادیارە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ساسان ئازەری تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ،ئاریا کەسایی و ئێلاهە نەقیلو، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرابوون هێشتا چارەنوسیان دیار نیە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم ٣ هاووڵایەتییە لەبەردەستدانیە، و لە تەواوی مافە ڕەواکان و دەستڕاگەیشتن پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.