
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “پارسا نەجەفی، شەهاب محەممەدی و موحسن خالسی” پاش تێپەراندنی ماوەی کی زۆر لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
پارسا نەجەفی هاووڵاتی بەهایی و دانیشتووی شاری ئیسفەهان، رێککەوتی 16ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کرا و زیاتر لە 2 مانگە کە دۆخی دوسییەکەی بە ناروونی ماوەتەوە. هاوکات شەهاب محەممەدی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، رێککەوتی 22ی رێبەندانی 1404ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی شیبانی ئەهواز کراوە و سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە 6 مانگ و بەدواداچوونەوەی بنەمالەی هێشتا چارەنووسی نادیارە. هەروەها “موحسن خالسی” هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی سەبزەوار، تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم، بێڕێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی و ئاگردانی شوێنە گشتییەکان” بە سەرداسەپێندراوە، بەڵام تاکوو ئیستا کۆبوونەوەی دادگایی ناوبراو بەرێوە نەچوە و زیاتر لە 1 ساڵە کە لە زیندانی سەبزەوار ڕاگیراوە.