5

رۆژی ڕابردوو، حووسیەکانی یەمەن لە رێگەی درۆنی ئینتیحاری و مووشەکەوە لەنگەرگەگان و ژێرخانە نەوتییەکان عەرەبستانی سعوودیان بە ئامانج گرت.
بە وتەی “یەحیا سەریع” وتەبێژی حووسیەکان، پاش گواستنەوەی کەرەستە و هێزی سەربازی عەرەبستان بۆ لەنگەرگەی “ئەلمەخا”، بۆ چەندین جار هێزەکانی عەرەبستان کراونەتە ئامانج. هەروەها ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە وڵامی هێرشی سعوودی بۆسەر دوو ناوچەی یەمەن، پاڵاوگەیەکی نەوتی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودییەیان لە ناوچەی “جازان” بە ئامانج گرتووە. جێگای ئاماژەیە کە ئەرتەشی یەمەن ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە زیاتر لە 7 هێزی سەربازی و شارومەندی مەدەنی کوژراون و 30 کەسیش بریندار بوون.