بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم سەبارەت بە یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو

رۆژی ڕابردوو، کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم “فەریبا ئەسەدی” یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە دادگای ئینقیلابی کەرەج بەرێوەچووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە درێژەی کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی “سەبزەواری” بە تۆمەتی “بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” مەحکووم کراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی 18ی بەفرانبری ساڵی ڕابردوو، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، چاوی بریندار بووە و تەنانەت لە درێژەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەرمان بێبەش کراوە و ئێستا 85 لە 100ی توانای بینینی لە دەستداوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net