بەیانناممەی ٦٠ موعەلیم و چالاکی سنفی دژ بە گوشارەکانی ناوەندە قەزاییەکان بۆ سەر مەسعود فەرهیخته

ڕۆژی ڕابردوو، لانیکەم ٦٠ موعەلیم و چالاکی سنفی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، دژ بە گوشارەکانی ناوەندە قەزاییەکان و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر مەسعوود فەرهیخته، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو چالاکوانە کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج کراوە، زیاتر لە حەوت جار ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی جەستەیی و دەروونی ناوبراو. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەو بەندکراوە سەرەڕای نایاسایی بوونی ئەو حوکمانەی کە بەسەریدا سەپێندراوە، لە دۆخێکی زۆر خراپدا ڕاگیراوە و لە مافی سەرەکییەکانی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net