پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

تاوانبار كردنی ٨٩ شارومه‌ند پێنج ساڵ دوای ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

تاوانبار كردنی ٨٩ شارومه‌ند پێنج ساڵ دوای ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

 

دادگای شارستانی لیكه‌كی سه‌ر به‌ پارێزگای كۆهگیلویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، پێنج ساڵ به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، په‌روه‌نده‌ی بۆ هه‌شتاو نۆ شارومه‌ند كه‌ له‌ ناڕه‌زاییه‌كان دا به‌شداریان كردبوو درووست كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپورته‌كان، ئه‌و ٨٩ شارومه‌نده‌ له‌ سه‌رده‌می ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون. ئێستا دوای پێنج ساڵ له‌و ڕووداوه‌، دادگای ئینقلابی شاره‌كانی به‌همه‌یی و لیكه‌ك هه‌ر ٨٩ كه‌سه‌كه‌یان به‌ تێكدانی ئاسایشی گشتی، ڕووخاندنی ئه‌مواڵی گشتی و ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كردووه‌ و بڕیاره‌ دادگایی بكرێن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *