پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

تاوانبار کردنی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەولەتییەوە سەبارەت بە سەرکوتی شۆرشی ژینا

رۆژی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی “ژینا ئەمینی” و دەستپێکردنی شۆرشی “ژن، ژیان، ئازادی“، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەولەتی، کۆماری ئیسلامی بە ئەنجامی تاوانی دژی مرۆڤایەتی تاوانبار کرد.

ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی خەڵکی ئێرانییان بە کوشتن، ئەشکەنجە، سێدارە، زیندان و تەنانەت نۆقمبوونی زۆرەملێ لە شۆرشی “ژن، ژیان، ئازادی” و هەروەها لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی کە تاوانەکان توندتر بوون، سەرکوت کردووە.شایانی باسە کە لەو ڕاپۆرتەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەبێت تاوانەکانی لە ئەستۆ بگرێ تا دیسان دژی خەڵکی ئێران تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام نەدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *