13

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤی خەڵکی ئێران، دژ بە جەنایەتەکانی ڕژیم و سەرکەوتی ناڕازیان، لە دادگای گشتی ئەو وڵاتە سکاڵایان تۆمار کردووە.
ئەو هاووڵاتیانە لە دەقی نووسراوەکەدا ئاماژەیان بە جۆری چەکی بە کارهێنراو لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دژ بە هاووڵاتیانی ناڕازی و هەروەها تاوانباربوونی زیاتر لە ٥٠ ئەندامی هێزەکانی ڕژیم لە زیندانەکان و ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. جێگای ئاماژەیە کە واژۆکارانی ئەو سکاڵایە داوایان لە دەوڵەتی فێدراڵی ئاڵمان کردووە کە دەستبەجێ ڕەوەندی پێداچوونەوەکان سەبارەت بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزە پەیوەندیدارەکانی دەست پێ بکات.