جێبەجێ کرانی حوکمی زیندانی 5 هاووڵاتی بەهایی لە پارێزگای ئەلبۆرز

رۆژی دووشەممە 09ی خەرمانان، 5 هاووڵاتی بەهایی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانەکەیان دەستبەسەر کران.

ئەو کەسانە بە ناوەکانی “بابەک زەینەلی، سەهبا تائف، فوئاد تائفی، شەروین شەبرەخ، عەلی باقرکەشی” پاش چوون بۆ دادگای ئینقیلابی شاری شەهریار سەر بە پارێزگای ئەلبۆرز، دەستبەسەر کران بەڵام تاکوو ئێستا دیار نیە کە رەوانەی کام زیندان کراون. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە ساڵی 1402ی هەتاوی لە ماڵی بابەک زەینەلیدا دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم و چالاکی فێرکاری و تەبلێغی دژ بە ئایینی ئیسلام” حوکمی یەک ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net