پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ئاڵمان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوان له‌ كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره‌، له‌ شاره‌كانی هامبوورگ و فڕانكفۆرت دژ به‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی هامبوورگ و فڕانكفۆرت كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دورشم، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ مانگی مارسی ٢٠٢٥ دا به‌ لانیكه‌م ٥٨ به‌ندكراوی ئێعدام كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *