پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و گروپە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە سیستان و بەلوچستان

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەرمانان، لە نێوان گروپێکی چەکداری ئۆپۆویسیۆنی کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە شاری زاهدان، تێکهەڵچوونێکی قورسی سەربازی ڕوویدا.

بەپێی ڕاپۆرتە نێوخۆییەکان، تێكھەڵچوونێكی چەکداری لە دەوروبەری مەیدانی دوكتۆر حسابی و شەقامی زانکۆی زاهیدان ڕوویدا، کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەو پێکدادانەدا چەکدارێک، سێ ھێزی سەربازی و دوو ژنی مەدەنی بریندار بوون. هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *