درێژەی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکان لە باشووری ئێران

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ڕێگای بەمپوور–ئێرانشار، سێ ئۆتۆمبێلی گەشتی هێزە ئینتیزامییەکانی ناوچەکە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و هەموو ئەو کەسانەی نێو ئۆتۆمبێلەکان کوژراون.
بەپێی ئەو وێنانەی گەیشتوونەتە دەستمان، ئەم یەکە گەشتییە کاتی تێپەڕبوون لە ڕێگاکە، دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللەی گرووپێکی چەکداری نەناسراو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان هەڵگەڕاوەتەوە و یەکێکی دیکە دراوەتە بەر فیشەک، بەڵام یەکێکیان توانیویەتی دەرباز بێت. شایانی باسە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەموو کەسانی نێو ئەو ئۆتۆمبێلانە کوژراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net