12

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خوازیاری کار، لەبەردەم دەرگای شیرکەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی دوعبەڵ خزاعی لە شارستانی ئەهواز، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەرێوە برد.
ناڕازیان سەبارەت بە شێوازی دامەزراندنی هێز لەم واحدە پیشەسازییە ناڕازین و داوای دامەزراندنی خەڵکی خۆجێیی ناوچەکەیان کردووە. ئەو هاووڵاتییانە پێشتریش بە ئامادەبوون لەبەردەم ئەم شیرکەتەدا، داواکارییەکانیان ڕاگەیاندبوو و جەختیان لەسەر پێویستیی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان کردبووەوە.