4

بە پێی هەواڵەکان، شاروومەندێک لە شارستانی خومام لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتییەک لە شارستانی خومام بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم و بڵاو کردنەوی پرۆپاگاندا و تێکدانی بیرورای گشتی” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دوسییەی قەزایی بۆ ساز کراوە. بەڵام تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو کەسە و کاتی دەستبەسەرکرانەکەی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.