6

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حەقدەست و مافی بیمەی کرێکارانی پرۆژەی قەتاری شاری ئەهواز، بە ماوەی چەندین مانگە پێیان نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی گوشاری ئابووری بۆ سەر بنەماڵەکانیان.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای ناڕەزایەتی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو حەفتە و هەروەها کۆبوونەوە لە بەردەم بینای ناوەندە پەیوەندیدارەکان، نەک تەنیا وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە گوشارێکی زۆر خراوەتە سەریان، شایانی باسە کە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، یەکێک لە کرێکارانی ئەو پرۆژەیە، بە هۆی سەختی بژیوی ژیانی و هەروەها گوشاری ئابووری لە سەر بنەماڵەکەی، هەوڵی خۆئاگردانی دابوو، بەڵام بە هۆی دەستێوەردانی هاووڵاتیان لەو شوێنە، ڕزگای ببوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو.