خوێندکارێک لە زانکۆی تاران لە لایەن لیژنەی ئینزیباتیی ئەو زانکۆیەوە دەرکرا.
ئەو خوێندکارە بە ناوی «پارسا قەباخلوو» بە تۆمەتەکانی «سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام، تێکدانی ڕێوشوێنی زانکۆ و چالاکی دژ بە دەسەڵات» لە زانکۆ دەرکراوە. ناوبراو پێشتریش لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا دەستبەسەر کرابوو.


