7

رۆژی ڕابردوو، دوو شاروومەندی بەهایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لەوپەڕی بێدەنگیدا بەندکراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سۆرەیا مەنووچێهرزادە و ئەرسەلان یەزدانی” بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکانیان و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی و هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و تەنانەت کۆمەڵێک لە کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.