7

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی پەردیس و ئاستانەی ئەشرەفیە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە ناردنی وێنە و ڤیدیۆ بۆ میدیاکانی دژبەری ڕژیم لە دەرەوەی وڵات بووە. جێگای ئاماژەیە کە ناسنامەی ئەو کەسانە هێشتا بڵاو نەبووەتەوە و چارەنووسیان نادیارە. شایانی باسە کە تا کاتی دراشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی قەزایی دۆسییەکانیان لەبەردەستدا نیە.