پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “محەممەد محەممەدی زادە” خەڵکی دیواندەرە و خالق حەقیقەتخا” خەڵکی شنۆ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها “مێهران ئیبراهیم زادە” هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، ٥ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *