6

لە رۆژانی ڕابردوودا، 163 هاووڵاتی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە تۆمەتی پەیوەنددیار بە ئامێری ئینتەرنێتی ئیستارلینک دەستبەسەر کراون.
بەرپرسی گشتی پۆلیسی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو زیاتر لە 997 دستگای ماهوارەی ئێستارلینک و لەم پەیوەندیدا 15 ئۆتۆمۆبیلیش زەوت کراون. بەڵام ناوبراو هیچ ئاماژەیەکی بە ناسنامەی دەستبەسەرکراوان و دۆخی قەزایی ئەو کەسانە نەکردووە و هەروەها ئەو هاووڵاتییانە لە بارودۆخێکی نارووندان.